به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم، لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە ژمارەی ئەو ٣٧٩ نمونە سکاڵایەی دژی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ٣٦١ نمونەی دژی دەرەنجامی دەنگوەرگرتنی گشتی و ٢٧ نمونەشی دژی دەنگوەرگرتنی تایبەتی و ٩ نمونەشی لە بارەی ژماردنی دەستیی دەنگەکان بووە.
ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممەوە کاردانەوەو ناڕەزامەندیی کۆمەڵێک لە خەڵک، تاقم و کۆتلەکانی ئەم وڵاتەی بەدواوە بووە.
مۆڵەتی تانە لێ دان و سکاڵا دەربڕین ھەت ڕۆژی یەکشەممە ١٩ ئۆکتۆبەر بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سکاڵا تۆمار کراوەکان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە لایەن ئەنجومەنی مۆمیسیۆن و پاشان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە لایەن کۆڕی دادەڤانییەوە لێک دەدرێتەوە، خولی نێوان وەرگرتنی سکاڵاکان و لێکدانەوەو ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکانیشی ٢٠ ڕۆژ دەخایەنێت.
ھەروەھا کاتی ڕاگەیەندرانی ناوی نوێنەرە سەرکەوتووەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کە ژمارەیان ٣٢٩ نوێنەرە دوای تاوتوێ کرانی تۆکمەوتەواوی سکاڵاکان و پەسەند کرانی دەرەنجامەکان بەرلە ناردنی بۆ دادگەی فیدراڵ دەبێت.
342/